عیراقی

نێچیرڤان بارزانی: دەبێت لێکۆڵینەوە لە رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی بەغدا بکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


نێچیرڤان بارزانی: دەبێت لێکۆڵینەوە لە رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی بەغدا بکرێت
مەودا میدیا-

سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەرجەم نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان لە خزمەت بریندارانی رووداوەکەی بەغدادایە، هەروەها داوادەکات بەزووترین کات لێکۆڵینەوە لەو رووداوە بکرێت.
 
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە رووداوی ئاگرەکەی شەوی رابردووی نەخۆشخانەی ئبن ئەلخەتیب لە بەغدا پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی قوربانییانی رووداوکەکرد، هەروەها سەرجەم نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستانی خستە خزمەت ئەو رووداوە و ئاماژەی بەوەکرد، "هەرێمی کوردستان ئامادەی هەموو جۆرە هاوکارییەکی بریندارانە".
 
هەر لە بەیاننامەکەدا بارزانی داوا لە سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی بەغدا دەکات، بەزووترین کات لێکۆڵینەوە لەو رووداوە بکەن و بەهیچ شێوەیەک خەمسارد نەبن، تا ئەوەی رووداوی نەخوازراوی لەو شێوەیە دووبارە نەبێتەوە.
 
ئەمەش دوای ئەوەدێت شەوی رابردوو ئاگر لە نەخۆشخانەی ئبن ئەلخەتیبی شاری بەغدا کەوتەوە و بەوهۆیەوە 27 کەس گیانیان لەدەستداو و دەیان کەسی دیکەش برینداربوون.

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان