ئابووری
پێشبینى به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌های دۆلار ده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
بانكى ناوه‌ندى عیراق، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 25ى نیسانى 2021، بڕى زیاتر له 182 ملیۆن دۆلارى به 146 هه‌زار دینار بۆ هه‌ر 100 دۆلارێك خستنه‌بازاڕه‌وه، به‌راورد به دوێنێ رێژه‌ى خستنه‌ڕووه‌كه كه‌متره.
ئاژانسى هه‌واڵى شه‌فه‌ق نیوز بڵاویكرده‌وه، "بانكى ناوه‌ندى عیراقى له بانگه‌شه‌ى فرۆشتنى پاره بیانییه‌كان ئه‌مڕۆ دابه‌زینى تۆماركرد و ئه‌مڕۆ 182 ملیۆن و 983 هه‌زار و 721 دۆلار بانكه‌كه به نرخى 1460 دینار بۆ هه‌ر یه‌ك دۆلارێك فرۆشتوویه‌تى، ئه‌مه له كاتێكدا دوێنێ 198 ملیۆن و 321 هه‌زار دۆلار فرۆشراوه".
شه‌فه‌ق نیوز ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، "32 بانك دۆلاره‌كانیان به‌شێوه‌ى حه‌واڵه وه‌رگرتووه و 17 بانكیش به‌شێوه‌ى كاش پاره‌كانیان وه‌رگرتووه".
دابه‌زین و به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلار په‌یوه‌ندى به ئه‌و خستنه‌ڕووانه‌وه هه‌یه كه له بانكى ناوه‌ندى عیراق ده‌خرێته‌ڕوو، له‌گه‌ڵ زۆربوونى خستنه‌ڕووى دۆلار به‌رانبه‌ر دینار داده‌به‌زێت، له‌كاتى كه‌مكردنه‌وه‌ى خستنه‌ڕووش دۆلار به‌رانبه‌ر دینار به‌رزده‌بێته‌وه.
هـ.ع