کوردستانی
داواکارییەکی بەپەلە لە وەزارەتی پێشمەرگەوە بۆ مستەفا کازمی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی میحوەرەکانی پێشمەرگەی کرد لە سنووری گەرمیان، لە وتەیەکیدا داوای لە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق کرد، دەستوەردان بکات بۆ دروستکردنی هەماهەنگی لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عیراق.
شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند "لە ماوەی رابردوودا دوای دانوستان و چەندین گفتوگۆی هاوبەش لەگەڵ سوپا و وەزارەتی بەرگری عیراق، نەگەیشتین بە هیچ رێککەوتنێک، ئەگەر چی حکومەتی هەرێم و وەزارەتی پێشمەرگە هەمیشە دەستپێشخەربووە بۆ گەیشتن بەو رێککەوتنە".
راشیگەیاند "داوا لە بەڕێز مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق دەکەم راستەوخۆ دەستوەردان بکات تا هەردوو وەزارەتی بەرگری و وەزارەتی پێشمەرگە بگەنە رێککەوتنی گشتگیر و هەمەلایەنە بۆ پێکهێنانی ناوەندی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە ناوچە جێناکۆکاندا، بۆ ئەوەی بەیەکەوە بۆشایی ئهمنی ئهو ناوچانه پڕبكهینهوه كه لهنێوانماندا ههیه".
جەختیشی کردەوە "بۆ ئەوەی چیتر تیرۆریستان دهرفهتی نهگریسانه نهقۆزنهوهو كاری تیرۆریستی و تێكدهرانهی وهك چهندی رۆژی رابردووی سهر شاری كفری ئهنجام نهدهن".
ه.ع
.