عیراقی

ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە عیراق روو لە هەڵکشانە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە عیراق روو لە هەڵکشانە
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستیی عیراق ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە 6536 کەسی دیکە لە پارێزگاکانی عیراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 46 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمار کراوە و ژمارەی تووشبووانیش یەک ملیۆن و 37 هەزار و 858 کەس بەرزبووەوە.
  
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی عیراقدا هاتووە "لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو 6536 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، هەروەها 46 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە و 7910 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە".
  
جێگای ئاماژەیە، دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی عیراق لەبارەی ژمارەی تووشبووان و گیانلەدەستدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەمشێوەیەیە، یەک ملیۆن و 37 هەزار و 858 کەس تووشبوون و 913 هەزار و 211 کەس چاکبوونەتەوە 15هەزار و 303 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان