عیراقی
هۆکاری ئاگرەکەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب ئاشکرا کرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لیژنەی تەندروستی و ژینگەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە راپۆرتێکدا ئەنجامی لێکۆڵینەوەکەنیان لە ئاگرەکەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب بڵاوکردەوە، بەپێی راپۆرتەکە بێت ئاگرەکە بەهۆی کارەباوە بووە.
لە راپۆرتەکەدا لیژنەی تەندروستی و ژینگەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندووە "ھۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە بەکارھێنانی ھیتەری کارەبایی بوە کە بۆ چێشتلێنان لەلایەن ھاوەڵی یهكێك له نەخۆشەکانهوه بەکارھێندراوە".
ئاماژە بەوەشکراوە "بەهۆی ئەوەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب لە ساڵی 1959 دروستکراوە، نەخۆشخانەکە کۆنە و سیستمی ئاگر کوژاندنەوەی تێدا نییه، بهدواداچوون و پشکنین بۆ بهسهرچوونی بوتڵی ئاگركوژێنهوهكان لهلایهن تیمی بهرگریی شارستانی نهكراوه".
شەوی 24ی نیسانی 2021، ئاگرێکی گەورە لە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب کەوتەوە، بەپێی ئەو ئامارەی وەزارەتی ناوخۆی عیراق بڵاویکردووەتەوە 130 کەس لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە و 110 کەسی دیکەش برینداربوون.
س.س