کوردستانی

خوێندکارێک بۆ مەودا میدیا: پێویستە دەرگای قوتابخانەکان بکرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


خوێندکارێک بۆ مەودا میدیا: پێویستە دەرگای قوتابخانەکان بکرێتەوە
مەودا میدیا- پێشکەوت حاجی

ژمارەیەک خوێندکار لەبەردەم بەرێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی گردبوونەوە و دژی سیستمی ئۆنلاین و داخستنی دەرگای قوتابخانەکان ناڕەزاییان دەربڕی، خوێندکارێکیش دەڵێت "سیستمی ئۆنلاین سەرکەوتوونییە".

س.ج، خوێندکاری ئامادەیی سەبارەت بە سیستمی ئۆنلاین و دواخستنی دەرگای قوتابخانەکان بە مەودا میدیای راگەیاند "پێویستە بەزووترین کات دەرگای قوتابخانەکان بکرێتەوە و کۆتایی بە سیستمی ئۆنلاین بهێنرێت، سیستمی ئۆنڵاین سەرکەوتوونییە و داهاتووی خوێندکار لە مەترسیدایە، ئەگەری زۆری هەیە بەشێکی خوێندکاران لەئێستاوە کۆتایی بە ئەمساڵی خوێندن بهێنن".

ئاماژەی بەوەشکرد "دۆخی دەروونی خوێندکاران لەئێستادا زۆر ئاڵۆزە و سەرجەم مەنهەجەکە بە ئۆنلاین دەخوێندرێت و تەنها بۆ تاقیکردنەوەکان خوێندکار دەچێتەوە بۆ ناوەندەکانی خوێندن، کە ئەمەش زۆر هەڵەیە و هیچ ئاسانکارییەک بۆ خوێندکار نەکراوە".

پێشتریش دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی بە میدیاکانی راگەیاند "داوامان لە وەزارەتی پەروەردە کردووە خوێندکارانی قۆناغە ناکۆتاییەکان بەشێوەیەکی ئارەزوومەندانە دەست بکەنەوە بە خوێندنی ناوپۆل، ھاوشێوەی وەرزی یەکەم کە چۆن خوێندکاران دەچوونە ھۆڵەکانی خوێندن".

ئەمەش دوای ئەوەدێت بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان و گیانلەدەستدان، لیژنەی رووبەرڕووبوونەوەی کۆرۆنا بە پشتبەستن بە راپۆرتی وەزارەتی تەندروستیی بڕیاری داخستنی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنیدا، ئەمڕۆش دژی سیستمی ئۆنڵاین ژمارەیەکی زۆر خوێندکار گردبوونەوە و ناڕەزایەتییان ئەنجامدا.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال