عیراقی

پارتەکەی کازمی لە هەڵبژاردنە پێشوەختەکە کشایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارتەکەی کازمی لە هەڵبژاردنە پێشوەختەکە کشایەوە
مەودا میدیا-

پارتەکەی سەرۆک وەزیرانی ئێستای عیراق لە بەشداریکردنی هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی ئەنجومەنی نوێنەران کشایەوە و بەشداری ناکات، سەرۆکی پارتەکەش ئاماژە بەودەکات کێشەی ناوخۆیی و پارەیان نییە.

پارتی رەوتی مەرحەلە بە سەرۆکایەتیی عەبدولڕەحمان جبوری ناسراو بە پارتەکەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی ئێستای عیراق کشانەوەی خۆی لە هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی ئەنجومەنی نوێنەران راگەیاند کە بڕیارە رۆژی 10ی تشرینی یەکەمی 2021  بەڕێوەبچێت.

عەبدولڕەحمان جبوری، سەرۆکی پارتی رەوتی مەرحەلە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر ئاماژەی بەوەکردووە "رەوتی مەرحەلە نە کێشەی ناوخۆیی و نە کێشەی پارە و مادەی نییە، بەڵکو دەمانەوێت پشتیووانی کەسانی سەربەخۆ و بێلایەن بکەین بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان