کوردستانی
شوانێک بەهۆی هەورە بروسڪەوە گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندێکی سەر بە ناحیەی سەرکەپکان لە ئیدارەی راپەڕین، شوانێک بەهۆی بەرکەوتنی هەورە بروسکەوە گیانی لەدەستدا.
بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەڪانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین، لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت "ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە رێکەوتی 27ی نیسانی 2021، تەرمی گەنجێك بەناوی (ت، ب، ح) لە رەگەزی نێر لەدایكبووی ساڵی 2000 پیشە ڪاسب دانیشتووی گوندی دەڵاڵان سەر بە ناحیەی سەرڪەپڪان گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتیی رانیە دوای پشتڕاستڪردنەوەی مردنەڪەی گواسترایەوە پزیشڪی دادوەری رانیە و دوای ئەنجامدانی توێڪاری، تەرمی ناوبراو رادەستی ڪەسوڪاری ڪرایەوە
دەشڵێت "بە وتەی ڪەسوڪاری، ناوبراو لەڪاتی بەخوێڪردنی ئاژەڵەڪانی بەهۆی هەورە بروسڪەوە گیانی لە دەستداوە، مەلەفی لێڪۆلینەوە بۆ رووداوەڪە ڪرایەوە و لێڪۆڵینەوە لە رووداوەڪە بەردەوامە".
ه.ع