کوردستانی

دامەزراوەیەکی میدیایی نوێ لە سلێمانی دەست بە پەخش دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


دامەزراوەیەکی  میدیایی نوێ لە سلێمانی دەست بە پەخش دەکات

مەودا میدیا-

دامەزراوەیی میدیایی ئای پڵەس لە شاری سلێمانی دەست بە پەخش دەکات و بەپێی راگەیەندراوی دەزگاکە ئامانجیان بڵاوکردنەوەی زانیارییە.

دەقی راگەیەندراوی دامەزراوەی ئای پڵەس:

دامەزراوەی راگەیاندنی (iPLUS) وەک تۆڕی تازەی بواری راگەیاندن کارەکانی دەستپێدەکات.

ئێمە کۆمەڵێک راگەیاندنکار، لە دامەزراوەیێکی تازەی راگەیاندن، کاردەکەین، بۆ ئاڵوگۆڕ و روماڵی هەواڵ و زانیاریی، لە ئاستی بەرزی بڵاڤکردن، بە رێبازیی بەرپرسیارێتیی کۆمەڵایێتیی کاردەکەین، کلتور، رەنگ و دەنگی جیاواز، زێدەتر بایێخپێدەدەین.

دامەزراوەی راگەیاندنی (iPLUS) ئەو یاسایانە پێڕەودەکات، نوێنەرانی راستەقینەی خەڵک پەسەندیانکردون، کاردەکات بۆ فراوانکردنی روبەری ئازادیی بۆچون.

ئێستا هەواڵ زۆرن، بەڵام زانیاری کەمن، ئێمە خواستمانە زانیاریی زێدەتر بڵاڤبکەین.

لە ستراتیژیی کاری (iPLUS) هاتوە، وەرگران هاوبەشی ئێمەن، لەبەرئەوە پابەندیی داخوازییانین بۆ راگەیاندنی بەرپرسیارانە.
 
دامەزراوەی راگەیاندنی (iPLUS)
سلێمانی
٢٧ی٤ی٢٠٢١
Qaiwan
Qaiwan