کوردستانی
راگەیەندراوێک لە وەزارەتی کارەباوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، چاککردنەوەی هێڵی 33 کەی ڤی سنووری کانی ماسێ راگەیاند کە بەهۆی شەڕی نێوان تورکیا و پەکەکە پچڕابوو.
دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان:
دوای ئەوەی ھێڵی ٣٣ کەی ڤی لە وێستگەی سەرسنگ بۆ کانی ماسێ لەکارکەوت لە ئەنجامی شەڕی نێوان چەکدارەکانی پەکەکە و لەشکری تورکیا، لەئێستادا هاتە چارەسەرکردن.
ھیوای ساخ و سەلامەتی زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکانی فەرمانبەرانی گواستنەوەی کارەبا و ھەردوو ھاوڵاتییانی رێنیشاندەر دەخوازین، دەستخۆشی لە تیمەکانی بەرێوەبەرایەتیی گواستنەوەی کارەبای دھۆك و چاککردنەوەی کارەبای کانی ماسێ و کۆمپانیای راکردنی مینەکان لە پارێزگای دھوك دەکەین .
ھەر کارێك کە دەبێتە ئەگەری تێکدانی ئارامی دەڤەرەکە و رێگری لە کارەکانی خزمەتگوزاری ئیدانە دەکەین.
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان
27ی نیسانی 2021
هـ.ع