عیراقی

چاودێری نێودەوڵەتی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عیراق دادەنرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


چاودێری نێودەوڵەتی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عیراق دادەنرێت
مەودا میدیا-

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایدەگەیەنێت لیژنەیەکی نێودەوڵەتی پێکهێناوە بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکان، ئاماژەی بەوەشکردووە بانگهێشتنامەیان بۆ 75 باڵیۆزخانە و رێکخراوی نێودەوڵەتی ناردووە. 

لە راگەیەندراوێکدا جوملانه‌ گلای، وته‌بێژی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ئاشکرایکرد "به‌ سه‌رۆكایه‌تی عه‌باس فه‌رحان سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كارگێڕی هه‌ڵبژاردن لیژنه‌یه‌كیان له‌ چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی پێكهێناوه‌، بۆ ئەو مەبەستەش له‌ رێگه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌وە بانگهێشتنامە بۆ 75 باڵیۆزخانه‌ و رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌ مه‌به‌ستی سه‌رپه‌رشتیكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو نێردراوە.

باسی لەوەشکردووە "به‌شێك له‌ رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان خواستی خۆیان بۆ به‌شداریكردن له‌ چاودێریكردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی عیراق ده‌ربڕیوه‌، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌كه‌ له‌كۆبونه‌وه‌ی به‌رده‌وامدایه‌ له‌گه‌ڵیاندا".

جوملانه‌ گلای ئاماژەی بەوەشکردووە "چاودێریكردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ته‌نها په‌یوه‌ست نیه‌ به‌ چاودێری نێوده‌وڵه‌تیه‌وه‌، به‌ڵكو رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و نوێنه‌ری لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانیش خۆیان چاودێریان له‌ بنكه‌كانی ده‌نگدان ده‌بێت، به‌جۆرێك تا ئێستا پێنج هه‌زار رێكخراو، حه‌وت هه‌زار نوێنه‌ری لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ ناویان تۆماركراوه‌".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان