عیراقی

دادگا بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ بەشێک لە کارمەندانی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب دەرکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


دادگا بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ بەشێک لە کارمەندانی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب دەرکرد
مەودا میدیا-

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق لە راگەیەندراوێکدا ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی لە رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب ئاشکرا کرد، بەپێی راگەیەندراوەکە بێت فەرمانی دەستگیرکردن بۆ چەند فەرمانبەرێکی نەخۆشخانەکە دەرچووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ی نیسانی 2021, ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق  رایگەیاند "به‌هۆی رووداوی ته‌قینی بوتڵی ئۆكسجین و سووتانی نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیب، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ چەند فەرمانبەرێکی نەخۆشخانەكه‌ ده‌ركردووه‌".

ئاماژە بەوەشکراوە "دادگای لێکۆڵینەوەی رەسافە چەند رێوشوێنێکی لەبارەی ئەو رووداوە گرتووه‌ته‌به‌ر، هەروەها فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەرپرسی بەشی چاککردنەوە، بەرپرسی بەرگریی شارستانی، بەرپرسی چاککردنەوەی بوتڵی ئۆکسجین و یاریدەدەری کارگێڕی و چەند فەرمانبەرێکی دیکە لەو نەخۆشخانەیە دەرچووه‌، هەروەها وته‌ له‌ شایه‌تحاڵەکانی رووداوەکە وه‌رگیراوه‌".

شەوی 24ی نیسانی 2021، ئاگرێکی گەورە لە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب کەوتەوە، بەپێی ئەو ئامارەی وەزارەتی ناوخۆی عیراق بڵاویکردووەتەوە 130 کەس لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە و 110 کەسی دیکەش برینداربوون.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان