ستایڵی نوێ

بۆ بەربانگ پەردە پڵاو بۆ ئازیزانت ئامادە بکە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆ بەربانگ پەردە پڵاو بۆ ئازیزانت ئامادە بکە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

پەردە پڵاو خواردنێکی بەتام و خۆشە زۆر کەس ئارەزووی خواردنی دەکات، دەتوانرێت بەم شێوەیە ئامادە بکرێت.

پێداویستییەکان

برنج، زەیت بەپێی پێویست، بادەم، پەتاتە، بەزالیا،  گوێز، کشمیش، قیمە یان سنگی مریشکی کوڵاوی وردکراو، ماکەرۆنی ورد، بەهارات، نان، خوێ بەپێی پێویست، ئاو بەپێی پێویست، سەرجەم پێداویستیەکان بەپێی پێویست بەکاردەهێنرێت.

چۆنیەتی ئامادەکردنی

سەرەتا بادەمەکە دەکوڵێنین بۆ ئەوەی بەرگەکەی لێ بکەینەوە، داواتر تاوەیەک دەهێنین زەیتی تێدەکەین و بادەم و بەزالیا و پەتاتەکە و کشمیش و گوێز و قیمەکە یان مریشکەکە بە جوانی سور دەکەینەوە و  کەمێک بەهاراتی بەسەردا دەکەین، پاشان مەعکەرۆنیەکە بەجیا سوور دەکەینەوە دواتر تێکەڵی کەرەستەکانی دیکەی دەکەین، دواتر زەیت و خوێ دەکەینە مەنجەڵێک دەیقرچێنین ئینجا بەپێی ئەو برنجەی ئامادەت کردووە ئاوەکەی تێبکە پاشان کە ئاوەکە کوڵا برنجەکەی تێبکە پاشان کە برنجەکە ئاوی هەڵچنی ئاگرەکە کز بکە دوای 15 خولەک لەسەر ئاگر دایگرە، پاشان نانێکی چەور کراو لە مەنجەڵێکدا دابخە بەشێک برنج بخە سەری دواتر کەرەستە سورەکراوەکان دابنێ دوای ئەوە بەشێک برنجی دیکەو نانێکی دیکە لەسەری دابنێ، پاشان بیخە سەر ئاگرێکی کز تاوەکو دەکوڵێت، بەم شێوەیە پەردە پڵاوکە ئامادە دەبێت، دەتوانرێت پێشکەش بکرێت.

سەرچاوە: طریقة
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

پارستنی ئاو وەکو ئەرکێکی بنەڕەتیی ژیان

لەلایەن د.مونیرە ئەبوبەکر


News

بۆ ناهێڵن عەرەبە ئاوارەکان بگەڕێنەوە؟

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

نەرمین عوسمان؛ خەباتگێڕێکی کۆڵنەدەر

لەلایەن هیوا محەمەد