عیراقی

لیوایەکی هێزەکانی پێشمەرگە: چەکدارانی داعش لە سنووری سوپای عیراقدان نەک هێزەکانی ئێمە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لیوایەکی هێزەکانی پێشمەرگە: چەکدارانی داعش لە سنووری سوپای عیراقدان نەک هێزەکانی ئێمە
مەودا میدیا-پێشکەوت حاجی

لیوایەکی هێزەکانی پێشمەرگە ئاشکرایکرد چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش لە سنووری سوپای عیراقدان نەک هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێم، هێرشەکەی شەوی رابردوو بەهۆی ئەو بۆشاییەی نێوان سوپای عیراق و پێشمەرگە بووە.

قارەمان کەمال، لیوا لە هێزەکانی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە هێرشەکانی شەوی رابردووی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش بۆ سەر پێگەیەکی پێشمەرگە لە ناحیەی بردێ لە سنووری کەرکوک بە مەودا میدیای راگەیاند "چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش درەنگانی شەوی رابردوو هێرشیانکردە سەر پێگەیەکی هێزەکانی پێشمەرگە و بەداخەوە ئەفسەرێک و دوو پێشمەرگە شەهید بوون، هەروەها دوو پێشمەرگەی دیکە برینداربوون کە خۆشبەختانە تەندروستییان جێگیرە".

ئاماژەی بەوەشکرد "چەکدارانی داعش لە سنووری سوپای عیراقدان نەک هێزەکانی پێشمەرگە، دەتوانن بە ئاسانی دزە بکەن و جموجۆڵیان هەبێت، بەهۆی ئەو بۆشاییەی لە نێوان سوپای عیراق و پێشمەرگەدا هەیە".

ئەمەش دوای ئەوەدێت درەنگانی شەوی رابردوو چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش، هێرشیانکردە سەر پێگەیەکی هیزەکانی پێشمەرگە لە ناحیەی بردێ لە سنووری کەرکوک و سێ پێشمەرگە شەهید بوون و دوانی دیکەش برینداربوون.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان