عیراقی
پارتی بە سەربەخۆ بەشداری هەڵبژاردنەکانی عیراق دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرایکرد بەشێوەیەکی سەربەخۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەکەن.
خەسرەو گۆران، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان هاوکات کاندید بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "پارتی بەشێوەیەکی سەربەخۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکان دەکات و زیاتر لە 45 کانیدمان دەبێت و پێشبینی دەکەین هەڵبژاردنی ئەمجارە هەڵبژاردنێکی گەرموگوڕتر بێت لە هەڵبژاردنەکانی رابردوو".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە 11 پارێزگای عیراق بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەکەین، لەم هەڵبژاردنە لیست نییە و تەنها کاندید بەشدارە و کاندید فەیسی هەڵبژاردنەکەیە، هەروەها هەموو هاوکارییەکی کاندیدەکان دەکەین".