کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی سەردانی سلێمانی دەکات، لەگەڵ دوو لایەن کۆدەبێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نێچیرڤان بارزانی سەردانی سلێمانی دەکات، لەگەڵ دوو لایەن کۆدەبێتەوە
مەودا میدیا- 

بڕیارە سبەینێ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی شاری سلێمانی بکات و بە جیا لەگەڵ یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان کۆبوونەوە ئەنجام بدات.

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، بڕیارە سبەینێ سێشەممە 4ی ئایاری 2021 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی شاری سلێمانی بکات.

هەر بەپێی ئەو زانیاریانەی بە مەودا میدیا دراوە، لە سەردانەکەی سبەینێدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە جیا لەگەڵ یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان کۆدەبێتەوە بە مەبەستی تاوتوێکردنی چەند پرسێک.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال