کوردستانی

حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی حەوت هەزار کەسی راگرتووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی حەوت هەزار کەسی راگرتووە
مەودا میدیا- 

بەڕێوەبەری ئامار لە خانەنشینی ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد مووچەی حەوت هەزار کەس راگیراوە بەهۆی ئەوەی زیاتر لە مووچەیەکیان هەیە، ئاماژە بەوەشدەکات داوایان لە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان کردووە هەر کەسێک زیاتر لە مووچەیەکی هەیە مووچەکەی راگرن.

سەباح موخلیس، بەڕێوەبەری ئامار لە خانەنشینی ھەرێم بە ماڵپەری پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاندووە "دەستمانکردووە بە راگرتنی مووچەی ئەو کەسانەی کە زیاتر لە مووچەیەکیان ھەیە، هەروەها تائێستا حەوت ھەزار کەس مووچەیان راگیراوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە "وەک خانەنشینی هەرێم 14 بەڕێوەبەرایەتییمان هەیە، داوامان لێکردوون هەر کەسێک زیاتر لە مووچەیەکی هەیە مووچەکەی راگرن"، ئەوەشی خستووەتەڕوو "ئەو کەسانەی مووچەیان راگیراوە، پێویستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەی خۆیان بکەن بۆ ئەوەی بزانرێت ھۆکار چییە مووچەکەیان راگیراوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن