کوردستانی

دادگای پێداچوونەوەی ھەرێم سزای رۆژنامەنووسانی بادینانی پەسندکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


دادگای پێداچوونەوەی ھەرێم سزای رۆژنامەنووسانی بادینانی پەسندکرد
مەودا میدیا-

دەستەی سزای دادگای پێداچوونەوەی ھەرێم كە لە پێنج دادوەر پێكدێن بە زۆرینەی دەنگی سێ دادوەر سزای بەندكردنی رۆژنامەنوسان و چالاكوانانی بادینانی پەسندكرد.

حاکم شێخ لەتیف، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیویەتی "بەداخەوە دەستەی سزای دادگای پێداچونەوەی ھەرێم كە لە پێنج دادوەر پێكدێن بە زۆرینەی دەنگی سێ دادوەر سزای بەندكردنی رۆژنامەنووسان و چالاكوانانی بادینانی پەسندكرد".

ئاماژەی بەوەشکرد "رۆژێكی رەش و وەرچەرخانێكی ترسناك لە رووی بەكارھێنانی دادگا بۆ سزادانی سیاسی، ناوبانگی ھەرێمیش زیاتر ناشیرین دەكات، تاکە رێگە مابێت ئەوەیە كە سەرۆكی ھەرێمی کوردستان لە ئاستی وتەكانی خۆی بێ و بڕیارێكی لێبوردنی تایبەتییان بۆ دەربكات، چونكە پێشبینی ناكرێت تازە دەستەی گشتی دادگای پیداچونەوەش بریارەكەی بۆ بگۆڕدێت یان بیەوێت بیگۆڕێت ئەگەر داوای راستكردنەوەش بكرێت".

جێگای ئاماژەیە، تاوەکو ئامادەکردنی ئەم هەواڵە دەستەی سزای دادگای پێداچوونەوەی ھەرێم هیچ نووسراوێکی فەرمی لەو بارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال