کوردستانی

"بودجەی عیراق تەنها شەرعییەتی فرۆشتنی نەوتی تیایە بۆ دەسەڵاتدارانی کوردستان"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"بودجەی عیراق تەنها شەرعییەتی فرۆشتنی نەوتی تیایە بۆ دەسەڵاتدارانی کوردستان"
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت زانیاری یاسای بودجەی 2021ی عیراق لەلایەن حکومەتەوە زۆر نییە دەرچووە و هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی بودجە دەستیپێکردووە، ئاماژەی بەوەشکرد پشکی هەرێمی کوردستان تەنها شەرعییەتی فرۆشتنی نەوتی تیایە بۆ دەسەڵاتدارانی کوردستان.

موسەننا ئەمین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "کاتێک بودجە دەبێتە یاسا دەبێت حکومەت زانیاری بۆ دەربکات، هەروەها زانیاری یاسای بودجەی 2021ی عیراقیش زۆر نییە دەرچووە و هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی بودجە دەستیپێکردووە".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو خاڵەی تایبەتە بە پشکی کورد بڕوای من وابووە  هەر لە سەرەتاوە ئەم بودجەیە شتێکی شایەنی باسی تیا نییە بۆ کوردستان، تەنها شەرعییەتی فرۆشتنی نەوتی تیایە بۆ دەسەڵاتدارانی کوردستان بۆ هاوڵاتییان گۆڕانکارییەکی ئەوتۆی نەکردووە، هەروەها کۆمەڵێک پرسیاری جدی هەیە کە پێویستە هەردوو وەزارەتی دارایی عیراق و هەرێمی کوردستان گفتوگۆی لەسەر بکەن و لێکتێگەیشتنیان هەبێت بۆ بودجە".

موسەننا ئەمین وتی "جێبەجێکردنی یاساکە کەمێک کاتی دەوێت، لەوانەشە لە یەک دوو هەفتەی داهاتوودا هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عیراق بگەنە رێککەوتنێک کە چۆن پشکی هەرێمی کوردستان جێبەجێدەکەن".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

پارستنی ئاو وەکو ئەرکێکی بنەڕەتیی ژیان

لەلایەن د.مونیرە ئەبوبەکر


News

بۆ ناهێڵن عەرەبە ئاوارەکان بگەڕێنەوە؟

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

نەرمین عوسمان؛ خەباتگێڕێکی کۆڵنەدەر

لەلایەن هیوا محەمەد