کوردستانی

پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە
مەودا میدیا-

سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە یاسای چاکسازی کۆدەبنەوە و چەند وەزیرێکی حکومەت ئامادەی کۆبوونەوەکە دەبن.

زیاد جەبار، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە 4ی ئایاری 2021 لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی گفتوگۆکردنی راپۆرتی دووەمی چاکسازی کۆدەبنەوە و هەریەک لە رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە و ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری و عوسمان حاجی مەحمود، وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراون و عەبدولحەکیم خەسرەو، سکرتێری لیژنەی باڵای چاکسازی بەشداری کۆبوونەوەکە دەکەن".

ئاماژەی بەوەشکرد "کۆبوونەوەی ئەمجارە بۆ گفتوگۆکردنی راپۆرتی دووەمی چاکسازییە و جیاوازە لە راپۆرتی یەکەم، ئەم راپۆرتە وردەکاری سەرجەم وەزارەتەکانی حکومەتی تێدایە".

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan