کوردستانی
تورکیا بووە هۆی چۆڵکردنی گوندێکی هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سوپای تورکیا بەهۆی بەردەوامی بۆردومانەکانیان دژی پارتی کرێکارانی کوردستان گوندێکیان بە هاوڵاتییان چۆڵکرد، گوندەکە بە تەواوی چۆڵکراوە.
بەهۆی بۆردومانەکانی سوپای تورکیا دژی چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان گوندی کێستەی سەر بە ناحیەی کانی ماسی بە تەواوی لەلایەن دانیشتووانەکەیەوە چۆڵکراوە کە زیاتر لە 15 ماڵ لە گوندەکەدا نیشتەجێن.
سوپای تورکیا بەردەوامە لە بۆردومانکردنی پارتی کرێکارانی کوردستان و تائێستا چەندین پێگەی سەربازی لە بەرزاییەکانی خاکی هەرێمی کوردستاندا دامەزراندووە.
پ.ح
پ.ح