عیراقی

چەکدارانی داعش هێرشێکییان ئەنجامدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


چەکدارانی داعش هێرشێکییان ئەنجامدا
مەودا میدیا-
 
چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش هێرشییانکردە سەر پۆلیسی نەوت لە ناوچەی بای حەسەنی پارێزگای کەرکوک، پۆلیسێک کوژرا و سییانی دیکەش برینداربوون.
 
میدیاکانی عیراق بڵاویانکردەوە درەنگانی شەوی رابردوو چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش هێرشیانکردە سەر پۆلیسی نەوت لە ناوچەی بای حەسەن لە رۆژئاوای دوبز لە سنووری پارێزگای کەرکوک، لە ئەنجامدا پۆلیسێک کوژرا و سییانی دیکەش برینداربوون، پاش گەیشتنی هێزێکی دیکەی پشتیوانی بە ناوچەکە، چەکدارانی داعش هەڵهاتوون.
 
ماوەی چەند رۆژێکە چەکدرانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش جموجۆڵییان لە ناوچەکانی کەرکوک و نێوان هیزەکانی پێشمەرگە و سوپای عیراق دەستپێکردووەتەوە.

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب