عیراقی

ژمارەیەک هاوڵاتیی لە هندستانەوە گەڕاونەتەوە و هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژمارەیەک هاوڵاتیی لە هندستانەوە گەڕاونەتەوە و هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان
مەودا میدیا-
 
وەزارەتی تەندروستیی عیراق ئاشکرایکرد ئەو هاوڵاتییانەی لە وڵاتی هندستانەوە گەڕاونەتەوە 82 کەسییان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، بەڵام تووشبووەکان تووشبووی جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنا نین.
 
دکتۆر رووبار فەلاح، ئەندامی تیمی راگەیاندن لە وەزارەتی تەندروستیی عیراق رایگەیاند پاش ئەوەی فڕۆکە عیراقییەکە لە هندستانەوە گەیشتەوە خاکی عیراق، پشکنینی کۆرۆنا بۆ سەرجەمیان ئەنجامدرا و لە کۆی 399 سەرنشینی عیراقی 82 کەسییان هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنابوون، بەڵام ڤایرۆسی کۆرۆنای کۆڤید 19 نەک ڤایرۆسە نوێیەکەی کە لە هندستان بڵاوبووەتەوە.
 
ئاماژەی بەوەشکردووە تائیستا هیچ تاقیگەیەکمان نییە جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دیاریبکات، بەڵام بەمزووانە دەکرێتەوە و دەتوانن پشکنین بکەن و سەرجەم جۆرەکانی ڤایرۆسی دیاریبکەن.

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان