عیراقی

تورکیا وەڵامی ناڕەزایەتییەکانی عیراقی دایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تورکیا وەڵامی ناڕەزایەتییەکانی عیراقی دایەوە
مەودا میدیا-

وەزیری بەرگری تورکیا روونیکردەوە رێز لە سەروەری خاکی وڵاتانی دراوسێیان دەگرن بەتایبەتی خاکی عیراق، پاش ئەوەی بێ پرس سەردانی هێزەکانی وڵاتەکەی کردبوو لە سنووری پارێزگای دهۆک.

خولووسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا سەبارەت بە ناڕەزایەتییەکانی عیراق لەسەر سەردانەکەی بۆ لای هێزەکانی وڵاتەکەی دژی چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان رایگەیاند "ئێمە رێز لە سەروەری خاکی وڵاتانی دراوسێ دەگرین، بەتایبەتی سەروەری خاکی عیراق بەلامانەوە زۆر گرنگە".

ئەمەش دوای ئەوەدێت خولووسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا بەبێ پرس سەردانی هیزەکانی ولاتەکەی کرد لە سنووری پارێزگای دهۆک، دژی چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان.

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان