کوردستانی

حزبە ئیسلامییەکان پشتیوانی یەکێتیی و گۆڕان دەکەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


حزبە ئیسلامییەکان پشتیوانی یەکێتیی و گۆڕان دەکەن
مەودا میدیا-
 
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکرایکرد حزبە ئیسلامییەکان لەپێناو پەرشوبڵاونەبوونی دەنگەکان پشتیوانی لە یەکێتیی و گۆڕان دەکەن، هیچ لایەنێک نیگەرانی هاوپەیمانیی کوردستان نییە بە پارتیشەوە.
 
رزگار حاجی حەمە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لێدوانێکیدا بەدەنگی ئەمەریکای راگەیاند "بەسوپاسەوە کۆمەڵی دادگەری و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەپێناو پەرشوبڵاونەبوونی دەنگەکانی کورد لە کەرکوک پشتیوانی یەکێتیی و گۆڕان دەکەن کە هاوپەیمانیی کوردستانییان پێکهێناوە، هاوپەیمانیی کوردستان نەبووەتە مایەی نیگەرانی و بێزاریی هیچ لایەنێک بە پارتییشەوە".
 
ئاماژەی بەوەشکرد "لە درێژەی کۆبوونەوەکانمان بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانێتیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەشداری کۆبوونەوەکانی نەکرد و بڕیارە بە سەربەخۆ بەشداربێت، ئێمە ناتوانین پێش هەڵبژاردن کورسی بدەین بە هیچ لایەنێک، بەڵکو ئەنجامەکانی هەڵبژاردن ئەوە یەکلایی دەکاتەوە".

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan