کوردستانی

سەبارەت بە رووداوی کەوتنەخوارەوەی کچە 16 ساڵانەکە روونکردنەوە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەبارەت بە رووداوی کەوتنەخوارەوەی کچە 16 ساڵانەکە روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا-پێشکەوت حاجی

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی روونیکردەوە تائێستا هیچ زانیارییەکیان لەسەر رووداوی گیانلەدەستدانی کچە تەمەن 16 ساڵانەکە دەستنەکەوتووە، هیچ ناسنامەیەکی پێنییە و نازاندرێت کێیە.

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی سەبارەت بە رووداوی کەوتنە خوارەوەی کچێکی تەمەن 16 ساڵ لەسەر پردی وڵوبەوە بە مەودا میدیای راگەیاند "بەداخەوە تائێستا نازاندرێت ئەو کچە کێیە و خانەوادەکەی کێن، هیج ناسانەمەیەکی پێنییە و هیچ زانیارییەکی لە بارەوە نازاندرێت، هەروەها نازاندرێت رووداوەکە خۆکوژی بووە یاخود کوژراوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "لەئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوەمان کردووەتەوە و بەدواداچوون بەردەوامە، لیژنەی لێکۆڵینەوە کارەکانی خۆیان ئەنجامدەدەن".
Qaiwan
Qaiwan