کوردستانی
هاوسەرۆکانی یەکێتیی و رێکخەری کۆشکی سپی بۆ کاروباری رۆژهەلاتی ناوەڕاست کۆدەبنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڕیارە هەریەک لە هاوسەرۆکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و رێکخەری کۆشکی سپی بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفەریقا لە هەولێر کۆببنەوە، چەند پرسێکی نێوان هەردوولا تاوتوێ دەکەن.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، بڕیارە پاش کەمێکی دیکە هەریەک لە لاهور شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و برێت مەکگۆرگ رێکخەری کۆشکی سپی بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفەریقا، لە شاری هەولێر کۆببنەوە و چەند پرسێکی گرنگی نیوان هەردوولا تاوتوێ بکرێت.
مەکگۆرک بە سەرۆکاتی وەفدێکی ئەمەریکی لە عیراقە و دوێنی لە بەغداد چاوی بە بەرپرسانی باڵای عیراق کەوت و سەردانی ھەرێمی کوردستانیش دەکات.
پ.ح