کوردستانی

تۆمەتبارێک بە تۆمەتی کوشتنی کەسێک و برینداربوونی دوو کەسی دیکە دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


تۆمەتبارێک بە تۆمەتی کوشتنی کەسێک و برینداربوونی دوو کەسی دیکە دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند لەسەر دۆسیەی كوشتنی كەسێك و برینداركردنی دوو كەسی دیكە، لەکاتی دەستگیرکردنیشیدا دەست بەسەر چەكێكی جۆری كڵاشینكۆفدا گیراوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "شەوی رابردوو کاتژمێر  1:30خولەک مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی سەیدسادق ئاگاداركرایەوە لە بوونی رووداوێكی تەقەكردن لەگوندی دەرەتەكی سەر بە ناحیەی بەرزنجە لە سنووری قەزای سەیدسادق، دەستبەجێ‌ مەفرەزەكانی پۆلیسی سەیدسادق و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان گەیشتنە شوینی ڕوداوەكەو زانرا دەستڕێژی گولە لە ئۆتۆمبێلێك كراوە كە سێ‌ سەرنشینی تێدا بووە و بە هۆیەوە یەكێك لەسەرنشینەكان بە ناوی (أ ، ت ، م ) لەدایكبووی 2001 گیانی لەدەستداوە و دوو سەرنشینەكەی دیکە برینداربوون".

ئاماژە بەوەشکراوە "پۆلیسی سەیدسادق لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو توانرا لەماوەیەكی كەمدا تۆمەتبارێك بەناوی (س ، م ، م) لەدایكبوی 1986 دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر چەكێكی جۆری كڵاشینكۆفدا كە بە تۆمەتبار بووە".

ئەوەشخراوەتەڕوو "لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری  بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكەدا بەردەوامە و هەركەسێك لەم دۆسیەیە تێوەگلابێت دەستگیر دەكرێت و رووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan