عیراقی

5813 کەسی دیکە لە عیراق تووشی کۆرۆنا بوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


 5813 کەسی دیکە لە عیراق تووشی کۆرۆنا بوون
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستیی عیراق ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە 5813 کەسی دیکە لە پارێزگاکانی عیراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 32 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمار کراوە و ژمارەی تووشبووانیش یەک ملیۆن و 915 هەزار و 54 کەس بەرزبووەوە.
  
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی عیراقدا هاتووە "لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو 5813 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، هەروەها 32 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە و 7248 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە".
  
جێگای ئاماژەیە، دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی عیراق لەبارەی ژمارەی تووشبووان و گیانلەدەستدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەمشێوەیەیە، یەک ملیۆن و 915 هەزار و 54 کەس تووشبوون و 979 هەزار و 41 کەس چاکبوونەتەوە 15هەزار و 640 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب