کوردستانی
دادگایەکی تایبەت بە دادگاییکردنی تیرۆرستانی داعش دادەمەزرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد لە شاری هەولێر ادگایەکی تایبەت بە دادگاییکردنی تیرۆرستانی داعش دادەمەزرێت.
جوان یونس رۆژ بەیانی، سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە پەرلەمانی کوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیویەتی"پرۆژە یاسای دادگایەکی تاوانکاری تایبەت بە تاوانەکانی داعش لە هەرێمی کوردستان خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کرا کە زۆرترین هێرشیان بۆ ناوچە کوردستانییەکان بووە".
سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە "بوپێی پرۆژە یاساکە بێت دادگایەك بۆ دادگایکردنی تیرۆرستانی داعش لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان دادەمەزرێت".
س.س