کوردستانی

ماوەی قەدەغەی گەشتكردن بۆ وڵاتی ئێران درێژکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ماوەی قەدەغەی گەشتكردن بۆ وڵاتی ئێران درێژکرایەوە
مەودا میدیا-

لێپرسراوی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگەی دەروازەى نێودەوڵەتی باشماخ رایدەگەیەنێت بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی گەشتیاری لە نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران لە رێگەی دەروازە سنوورییەکانەوە لە ئەمڕۆ رێکەوتی 5ی ئایاری 2021 بۆ ماوەی 16 رۆژی دیکە درێژکرایەوە.

ئیسماعیل عەلی ئاغا، لێپرسراوی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگەی دەروازەى نێودەوڵەتی باشماخ رایگەیاند "بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی گەشتیاری لە نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران لە رێگەی دەروازە سنوورییەکانەوە لە ئەمڕۆ رێکەوتی 5ی ئایاری 2021 بۆ ماوەی 16 رۆژی دیکە درێژکرایەوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە "لە رێکەوتی 25ی شوباتی 2021 بە بڕیاری ئێران و لەپێناو رێگریکردن لە زیاتر بڵاوبوونەوە و تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتە ئەم بڕیارە دراوەو بە چەند قۆناغێک چەند جارێک ئەم بڕیارە نوێ کراوەتەوە و دواین نوێکردنەوەش لە ئەمڕۆوە چووەتە بواری جێبەجێکردن و تا 2020/5/21 رێگە بەهاتوچۆی گەشتیاری نادرێت بۆ ئێران و بە پێچەوانەشەوە بۆ هەرێمی کوردستان و تەنها ئەو کەسانەی هەڵگری ڤیزای نەخۆشین یاخود خوێندکارن لە یەکێک لەزانکۆکانی ئێران و خاوەن ئیقامە و ڤیزای بازرگانی و وەبەرهێنانن رێگەپێدراو دەبن".

س.س
Qaiwan
Qaiwan