کوردستانی
مەسرور بارزانی: نیگەرانم لە زیادبوونی توندوتیژی و دەستدرێژی بەرانبەر بە کچان و ژنان لە کوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت نیگەرانە لە زیادبوونی توندوتیژی و دەستدرێژی بەرانبەر بە کچان و ژنان لە کوردستان، ئاماژە بەوەشدەکات لە چەند هەفتەی داهاتوودا، میوانداری داکۆکیکارانی مافەکانی مرۆڤ و گروپەکانی کۆمەڵگەی مهدهنی دهكات بۆ گفتوگۆکردن و دۆزینەوەی رێگە چارەکان و یهكخستنی ههوڵهكان.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە جریوەیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیویەتی "نیگەرانم لە زیادبوونی توندوتیژی و دەستدرێژی بەرانبەر بە کچان و ژنان لە کوردستان، ئهمه دواکەوتووییە و دژی بەها بەرزەکانی کۆمەڵگەکەمانە، بۆیە سوورین له سەر ئەوەی كاربكهین بۆ كۆتاییهێنان بهم دیاردهیه".
ئاماژەی بەوەشکردووە "ئەمڕۆ گوێم لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی ههرێم گرت دەربارەی رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوە و سنووردانان بۆ ئەم دیاردەیه، وەک برەودان بە هۆشیاری کۆمەڵایەتی و ئامادهكردنی پرۆژه یاسا کە یەکسانی پێشدەخەن و لە ئاست خواست و داواكاری و مافەکانی ئافرەتانە، هەروەها باشترکردنی دۆخی شێڵتهرهكان".
ئەوەشی نووسیوە "لە چەند هەفتەی داهاتوودا، میوانداری داکۆکیکارانی مافەکانی مرۆڤ و گروپەکانی کۆمەڵگەی مهدهنی دهكهم بۆ گفتوگۆکردن و دۆزینەوەی رێگە چارەکان و یهكخستنی ههوڵهكان، لە پێناو ئامانجی هاوبەشمان کە کوردستانێکی سەلامەتترە بۆ هەمووان".
س.س