کوردستانی

زیانەکانی شەڕەکەی شەوی رابردووی هێزی پێشمەرگە و پەکەکە ئاشکرا کرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


زیانەکانی شەڕەکەی شەوی رابردووی هێزی پێشمەرگە و پەکەکە ئاشکرا کرا
مەودا میدیا-

شەوی رابردوو لە دەڤەری برادۆستی سەر بە ناحیەی سیدەكان، گرژی دروستبوو لەنێوان چەكدارانی پەكەكە و هێزێکی پێشمەرگە بەناوی "فەرماندەی هەڵگورد"، فەرماندەی فەرماندەیی هەڵگورد رایدەگەیەنێت هیچ زیانێکی گیانی لەناو هێزەکانی پێشمەرگە نەبووە.

جۆین بە بە تیلیگرامی مەودا میدیاوە

بەهرام عەریف یاسین، فەرماندەی فەرماندەیی هەڵگورد رایگەیاند "شەوی رابردوو چەكدارانی پەكەكە لە ناوچەی گردخێوەتی دەڤەری برادۆست، هێرشیان كردووەتە سەر ئەو خاڵەی هێزی پێشمەرگە، كە پێشمەرگەكانی سوپای باڵەك لە خاڵەكەدان و لە هێرشەكەدا چەكی ئارپیجی و بیكەیسی و چەكی سوكیان بەكارهێناوە"، ئاماژەی بەوەشكرد "هیچ زیانێكی گیانی لە ریزی هێزی پێشمەرگەدا نەبوو". 

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە "پێشتر لەچەندین رووداوی لەو جۆرە، وەزارەتی پێشمەرگە بە فەرمی داوای کردبوو، گرژی و ناکۆکی لە بەرژەوەندیی هیچ لایەکدا نییە، پاراستنی دەسکەوتەکانی هەرێم و رێزگرتن لە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە ئەرکی هەمووانە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan