کوردستانی

سلێمانی.. ناسنامەی ئەو كچە ئاشكرا کرا كە لەسەر پردێک خۆی هەڵدایە خوارەوە و گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


سلێمانی.. ناسنامەی ئەو كچە ئاشكرا کرا كە لەسەر پردێک خۆی هەڵدایە خوارەوە و گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی راگەیەندراوێکی لەبارەی گیانلەدەستدانی ئەو کچە بڵاوکردەوە کە دوێنێ لە پردی وڵوبەی شاری سلێمانی کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا.

جۆین بە بە تیلیگرامی مەودا میدیاوە

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "دوای ئەوەی دوێنێ 5/5/2021، كچێك لەسەر پردی وڵوبەی شاری سلێمانی خۆی هەڵدایە خوارەوە و گیانی لەدەستداو ناسنامەكەی نادیاربو، بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەرجەم بەش‌و بنكەكانی سەر بەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕاسپارد كە بەدواداچون‌و لێكۆڵینەوەی خێرا بۆ ئاشكراكردنی ناسنامەی قوربانییەكە و هۆكاری رووداوەكە ئەنجامبدەن".

ئاماژە بەوەشکراوە "دوای لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس، ئێوارەی هەمان ڕۆژ توانرا ناسنامەی كچەكە ئاشكرا بكرێت‌ و کەسوکاری بدۆزرێتەوە، دەركەوت كچەكە ناوی (م، أ، م) و لەدایكبووی ساڵی 2001 و پیشەی خوێندكارە و دانیشتووی گەڕەكی هوانەی شاری سلێمانییە".

ئەوەشخراوەتەڕوو "بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكانی پۆلیس، كچەكە سەرلەبەیانی دوێنێ بەمەبەستی چونی بۆ خولێك لەگەڵ براكەیدا لەماڵ چۆتە دەرەوەو پاش جیابونەوەی لە براكەی چووەتە سەر پردی وڵوبە و خۆی هەڵداوەتە خوارەوەو بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە، لەئێستادا لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس بۆ ئاشكراكردنی هۆكاری رووداوەكە بەردەوامە و لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەیوانەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوه بۆ رووداوەكە كراوەتەوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan