کوردستانی

رووداوێکی هاتوچۆ سێ قوربانی لێکەوتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رووداوێکی هاتوچۆ سێ قوربانی لێکەوتەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی سەرەکی هەولێر- خەبات روویدا، لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون، هەروەها زیانێکی مادی زۆریش هەبووە.

جۆین بە بە تیلیگرامی مەودا میدیاوە، هەواڵ و زانیاری زیاتر

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ی ئایاری 2021 کاتژمێر 5:30 خولەک لەسەر رێگەی سەرەکی هەولێر- خەبات لەنێوان کانی قرژاڵە و مەفرەقی تۆبزاوە ئوتۆمبیلێکی جۆری میتسوبیشی تایبەت کە لە سایدی هاتن بەرەو هەولێر دەڕۆیشت بەهۆی تیژڕۆییەوە کۆنتڕۆلی لەدەستدابوو بۆ دیوی لای چەپی رێگەی رۆیشتن و سەر دوورگەی ناوەندی شەقام کەوت و لە دیوەکەی دیکە کە سایدی چوونە بۆ خەبات دابەزی و لەوێ خۆی کێشا بە کیایەکی بارهەڵگری بچوک کە بەرەو خەبات دەڕۆیشت، لەئەنجامی رووداوەکە سەرنشینێکی میتسوبیشیەکە گیانی لەدەستدا شوفێر و سەرنشینێکی دیکەش برینداربوون و زیانێکی زۆری مادیش کەوتووەتەوە".

باسی لەوەشکرد "ئێمە رێنمایی شوفێران دەکەین و داوایان لێدەکەین کە کاتە زووەکانی بەیانی و چۆڵی شەقامەکان بە هەل نەقۆزنەوە بۆتیژڕەویکردن، چونکە کێشی ئوتۆمبێل بەهۆی تیژڕۆییەوە کەم دەکات بەهەمان بڕ ئەگەر کاتەکە ئێوارە بێت یان درەنگی شەو یان بەرەبەیان بێت کە هەمیشە کەمبوونی کێشیش بەهۆی تیژڕۆییەوە هۆکاری سەرەکییە بۆکۆنتڕۆل لەدەستدانەکان".

س.س
Qaiwan
Qaiwan