کوردستانی

کوشتارگەی سلێمانی ئامادەکاریی دەکات بۆ جەژنی رەمەزان

مەودا میدیا - سلێمانی |


کوشتارگەی سلێمانی ئامادەکاریی دەکات بۆ جەژنی رەمەزان
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەڕێوەبەری کوشتارگەی نوێی سلێمانی رایدەگەیەنێت لە مانگی رەمەزاندا بەشێوەیەکی بەرچاو خواست لەسەر بەکارهێنانی گۆشت زیادیکردووە، ئاماژە بەوەشدەکات لە رۆژی شەممەی داهاتووەوە  بەرنامەی تایبەتی پێشوازیکردن لە رۆژی جەژنمان دانەوە کە لە رێگەی دوو شەفتەوە کارەکان ئەنجام دەدەین.

شاڵاو عارف، بەڕێوەبەری کوشتارگەی نوێی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "پێش ئەوەی ئامادەکاریی بکەین بۆ هاتنی جەژنی رەمەزان ئامادەکارییمان کردووە بۆ هاتنی وەرزی گەرما کە ئامادەکاریی و رێنمایی خۆمان هەیە بۆ ئەو نەخۆشیانەی لە وەرزی گەرمادا هەن بە تایبەت نەخۆشی تای خوێنبەربوون".

ئاماژەی بەوەشکردووە "لە مانگی رەمەزاندا بەشێوەیەکی بەرچاو خواست لەسەر بەکارهێنانی گۆشت زیادیکردووە بە جۆرێک خواست لەسەر گۆشت بە بەراورد بە رۆژانی ئاسایی لە 10% بەرزترە".

باسی لەوەشکرد "لە رۆژی شەممە 8ی ئایاری 2021 بەرنامەی تایبەتی پێشوازیکردن لە رۆژی جەژنمان دانەوە کە لە رێگەی دوو شەفتەوە کارەکان ئەنجام دەدەین، هەروەها داوامان لە گۆشتفرۆشەکان کردووە بەر لە هاتنی جەژن گۆشتی پێویست ببەن، چونکە رۆژانی جەژن کار ناکەین".

س.س
Qaiwan
Qaiwan