کوردستانی

حاکم شێخ لەتیف داوایەک ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


حاکم شێخ لەتیف داوایەک ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی دەکات
مەودا میدیا-

دوای ئەوەی ئەمڕۆ بە فەرمی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان بڕیاری سزادانی رۆژنامەنووسان و چالاکوانانی بادینانی پەسندکرد، حاکم شێخ لەتیف، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق داوایەک ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات.

حاکم شێخ لەتیف، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت "ئێستا تۆپ لە ساحەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستانە کە خۆشی رایگەیاندبوو کە ئەو حوکمە نادادپەروەرە و کاریگەری خراپیشی بۆ ناوبانگی ھەرێم ھەیە".

ئەو  ئەندامەی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت "سەرۆکی هەرێمی کوردستان با بفەرموێت بە گوێرەی دەسەڵاتی خۆی لێبوردنی تایبەتیان بۆ دەربکات بەگوێرەی یاسای سەرۆکایەتیی ھەرێم".

س.س
Qaiwan
Qaiwan