عیراقی

ژمارەیەکی زۆر تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێم و عیراق تۆمارکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژمارەیەکی زۆر تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێم و عیراق تۆمارکرا
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستیی عیراق ئاشکرایکرد شەش هەزار و 233 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عیراق و هەرێمی کوردستان تۆمارکراون، 33 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستیی عیراق ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ی ئایاری 2021 لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا شەش هەزار و 233 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عیراق و هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە، کە زۆرینەیان لە بەغدا و دیالە و سلێمانین، هەروەها 33 کەس گیانیان لەدەستداوە و حەوت هەزار و 93 کەس چاکبوونەتەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە لە سلێمانی 326 تووشبوو و لە هەولێر 46 و دهۆک 220 تووشبووی نوێی ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.
 
پ.ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب