کوردستانی
پێش جەژن مووچەی ئەم وەزارەتە دابەشدەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
جێگری سوپاسالاری هێزەکانی پێشمەرگە ئاشکرایکرد پێش جەژنی رەمەزان مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت، بەڵام ئاگاداری شێوازی دابەشکردنەکەی نین.
لیوا قارەمان، کەمال جێگری سوپاسالاری هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بڕیارە پێش جەژنی رەمەزان بڕە پارەی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بنێردرێت و مووچەی لیوا هاوبەشەکان دابەشبکرێت، 13 لیوا و چوار بنکەی مەشق و راهێنان مووچە وەردەگرن".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئێمە ئاگاداری ئەوەنین ئایا میکانزمی دابەشکردنی مووچەکە چۆن چۆنی دەبێت، تەنها ئاگاداری رەوانەکردنی بڕە پارەکەین".
پ.ح
پ.ح