عیراقی

عیراق داوای هاوکاری و هەماهەنگی بەپەلە لە هەرێمی کوردستان دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق داوای هاوکاری و هەماهەنگی بەپەلە لە هەرێمی کوردستان دەکات
مەودا میدیا-

ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەهۆی جموجۆڵەکانی تیرۆرستان و دەستپێردنەوەی چالاکیی و هێرشەکانیان، داوای هاوکاری و هەماهەنگی بەپەلە لە هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان دەکات.

سەعد مایع حەلفی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لێدوانێکدا بۆ میدیا عیراقییەکان رایگەیاند "پێویستە بەزووترین کات و بەپەلە هەماهەنگی لە نێوان سوپای عیراق و هەرێمی کوردستان دروستبکرێت، بەداخەوە تیرۆرستان و چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش دەستیان بە جموجۆڵ و هێرشکردن کردووەتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "لەپێناو چارەسەکردن و رووبەڕووبونەوەی تیرۆرستان داوادەکەم هێزەکانی پێشمەرگە هاوکار و هەماهەنگبن، بەهۆی نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق چەکدارانی داعش و هەندێک گروپی دیکە دەیانەوێت دۆخی ئەمنیی تێکبدەن".
 
پ.ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان