کوردستانی
یەکێتیی هەڵوێستی خۆی لەسەر کەیسی سزادراوانی بادینان راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەڵوێستی خۆی لەسەری کەیسی سزادراوانی بادینان راگەیاند و بەوپەڕی نیگەرانییەوە دەڕواننە بڕیارەکە.
دەقی راگەیەندراوی یەکێتیی:
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەوپەری نیگەرانیەوە دەڕوانێتە بڕیاری دادگای تەمیزی ھەرێم لەبارەی پەسەندکردنی سزای ناعادیلانەی سەر چالاکوان و رۆژنامەنوسە دەستگیراوەکانی بادینان. پێشهاتێكی له‌مجۆره، مەترسییەکی گەورەیه لەسەر سەروەری دادگاکان، بنەماکانی مافی مرۆڤ، دیموکراسی و ئازادیی راده‌ربڕین له‌ناو هه‌رێم، و وێنای ھەرێمی کوردستانیش لەبەرچاوی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەشێوێنێت.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وێرای ئەوەی لەرێگای کەناڵە رەسمیە جۆراوجۆرەکانەوە ھەوڵ و فشاری بەگەرخستووە بۆ لابردنی سزای ناعادیلانەی سەر دەستگیراوەکانی بادینان، لەھەمان کاتدا داوا دەکات بەرێز سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەسەڵاتی یاسایی خۆی بەکاربێنێ و لێبوردنی تایبەت بۆ سزادراوەکان دەربکات، هاوكات پەرلەمانی کوردستانیش ھەڵوەستەی جددی بکات لەسەر کەیسەکە و سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاته‌كان له ده‌ستێوه‌ردانی یه‌كتری بپارێزێت. هه‌روه‌ها پێشوازی له هه‌ر پارت و لایه‌نێكی سیاسی ده‌كات كه ده‌نگی خۆیان بخه‌نه پاڵ ده‌نگی یه‌كێتی بۆ سه‌روه‌ریی یاسا و سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری.
مەکتەبی سیاسی یه‌كێتی جەختیش دەکاتەوە، ئەزموونی ھەرێمی کوردستان و گەلەکەمان، پێویستی بە پشتیوانی و ھاوسۆزی وڵاتانی دۆست ھەبووە و ھەیە، تۆمه‌تباركردنیان به ناڕه‌وا و نیگه‌رانكردنیان خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی گه‌له‌كه‌مان ناكات، و بۆ ئەوەی لە تەنگەژەکاندا پشتیوانی ئه‌زموونه‌كه‌مان بن، پێویستە به چاوی وه‌فاوه لێیان بڕوانرێت و رێزیان لێ بگیرێت.
راگەیاندنی مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
٧/٥/٢٠٢١