کوردستانی
قایمقامییەتی سلێمانی 12 شوێنی جیاوازی داخست
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
قایمقامییەتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد ئەمڕۆ هەینی 7ی ئایاری 2021 لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتەوە 12 شوێنی جیاوازییان بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان داخستووە.
دەقی راگەیەندراوەکە:
بەوێنه؛ قائیمقامیەتی سلێمانی (12) شوێن دادەخات
بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و رێنماییەکان قائیمقامیەتی سلێمانی (12) شوێن دادەخات.
ئەمڕۆ هەینی (2021.5.7) لەدرێژەی هەڵمەتەكانی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت بۆ دوکان و بازاڕ و شوێنەگشتییەکان و پشکنین بۆ ئەو کاڵاوشمەک و خواردەمەنیانەی رۆژانە له‌لایه‌ن بازرگانه‌كانه‌وه بەهاوڵاتیان دەفرۆشرێت، سەردانی چێشتخانە، نانه‌واخانه و شیرینییه‌كان دوکانەکانی دیکەی بازاری شاری سلێمانی_یان کرد.
له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك خواردن و خواردنه‌وه‌ی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچودا گیراو و پسوڵه‌ی سه‌رپێچی بۆ خاوه‌ن شوێنه‌كان كراوه، هەروەها بەهۆی پابەندنەبون بە مەرجەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و رێنماییەکانی دیکەی کارکردن و دانانی خواردن و خواردنەوە لە شوێنی گەرم و بەرتیشکی خۆر (12) شوێن داخران.
به‌پێی رێنماییه‌كانی تەندروستی، نابێت خواردن و خواردنەوە له شوێنی گه‌رم و به‌رتیشكی خۆر عه‌مبار بكرێت یان بگوازرێته‌وه، چونكه به‌هۆی كارلێكی كیمیاییه‌وه پێکهاتەکانیان دەگۆڕێت و ده‌بێته هۆكاره كه‌مبونه‌وه‌ی به‌رگری له‌ش و زیان به‌ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت، هەروەها توشبون به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه.
هەڵمەتی لیژنە هاوبەشەکان بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاسایش، پۆلیس و تەواوی هێزە ئەمنییەکانی دیکەی شاری سلێمانی بەردەوام دەبێت و هەرشوێنێک سەرپێچی ئەنجام بدات روبەڕوی رێکارە یاساییەکان دەکرێتەوە.
س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی