کوردستانی
سەبارەت بە دابەشکردنی مووچەی ئەم وەزارەتە روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەهۆی دروستبوونی کێشەی تەکنیکییەوە دابەشکردنی مووچەی لیوا تایبەتەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دواخرا بۆ دوای جەژن، بڕیار بوو پێش جەژن دابەشبکرێت.
سەرچاوەیەکی تایبەت لە وەزارەتی پێشمەرگەوە بە مەودا میدیای راگەیاند "بڕیاربوو پێش جەژن ئەو پارەیەی لەلایەن هاوپەیمانانەوە بۆ لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە رەوانە کرابوو دابەشبکرێت، بەڵام بەهۆی دروستبوونی کێشەی تەکنیکییەوە دواخراوە بۆ دوای جەژن".
ئاماژەی بەوەشکرد "پێشتریش ئاگاداری میکانزمی دابەشکردنی مووچەکە نەبووین، تەنها ئەوەندە ئاگاداربووین کە پێش جەژن مووچەی لیوا تایبەتەکان دابەشدەکرێت".
پ.ح