کوردستانی
پارتی وەڵامی راگەیەندراوەکەی یەکێتی دایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پارتی دیموکراتی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وەڵامی راگەیەندراوەکەی ئەمشەوی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی دایەوە کە باس لە بڕیاری جێبەجێکردنی سزای چالاکوانان و رۆژنامەنووسانی بادینان دەکات و رایگەیاند "دەستوەردان لە كاروباری دادگاكان و بەسیاسیكردنی بابەتەكان سوود بە بارودۆخەکە ناگەیەنێت، مەرج نییە ئەگەر رەئی و لایەنگیری لایەنێك نەبووبێتە بڕیار مانای راست نەبوونی بڕیارەكان بێت".
جۆین بە بە تیلیگرامی مەودا میدیاوە، زانیاری زیاتر
دهقی راگهیهندراوهكه:
راگەیاندراوێك لە مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان_ەوە
سەبارەت بە بڕیاری دادگای پێداچوونەوە لە بارەی كەیسی چەند كەسێك، بەداخەوە چەند لایەنێك كاردانەوەی دوور لە رەچاوكردنی سەروەری یاسا و رێساكانی دەسەڵاتی دادوەریان نیشان دا، بەپێویستی دەزانین رێز لە دام و دەزگاكانی دادوەری و سەروەری یاسا بگیرێت، دەستوەردان لە كاروباری دادگاكان و بەسیاسی كردنی بابەتەكان سوود بە بارودۆخەکە ناگەیەنێ و، مەرج نیە ئەگەر رەئی و لایەنگیری لایەنێك نەبوبێتە بڕیار مانای راست نەبوونی بڕیارەكان بێت.
ئەوەی روویداوە روونە، دوای لێكۆڵینەوەی یاسایی لەلایەن لایەنە یاسایی و پەیوەندارەكان بە پشت بەستن بەو بەڵگانەی بەردەستیان هەوڵی چەند كەسێكە بۆ تێكدانی سەقامگیری و، ئاسایشی هەرێمی کوردستان كراوەتە ئامانج. بۆیە باشترە لێگەڕێین دامەزراوە یاساییەكان كاری خۆیان بكەن و رێز لە رۆڵیان بگرین.
ئەگەر هەوڵەكان بەو ئاڕاستەیە بن بابەتەكان بەسیاسی بكرێن و زیاتر وەك بانگەشەی هەڵبژاردن و چەواشەكاری بخرێنە بەرچاوی هاوڵاتیان، ئێمەش لە پارتی دیموكراتی كوردستان زۆر بابەت هەیە باسیان بكەین.
هیوادارین ئاڕاستە و لۆژیكی پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە پێشەوەی هەموو هەوڵێكی دیكەوە بن.
مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
٨ـی ٥ـی ٢٠٢١