گێتی

پێشبینی دەکرێت موشەکە لە کۆنترۆڵ دەرچووەکەی چین لەم وڵاتە بکەوێتە خوارەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێشبینی دەکرێت موشەکە لە کۆنترۆڵ دەرچووەکەی چین لەم وڵاتە بکەوێتە خوارەوە
مەودا میدیا-
 
دامەزراوەی گەردونناسیی ئێرۆ سپەیسی ئەمەریکی ئاشکرایکرد پێشبینیدەکەن موشەکە لەکۆنترۆڵ دەرچووەکەی چین لەنیوزلەندا بکەوێتەخوارەوە، ئاژانسێکی دیکەی ئەمەریکیش پێشبینی کاتی کەوتنەخوارەوەکەی دەکات.

ماڵپەڕی ئەی بی سی نیوز بڵاویکردەوە دامەزراوەی گەردونناسیی  ئێرۆ سپەیسی ئەمەریکی رایگەیاندووە پێشبینی دەکەن پارچەی سەرەکی کەشتییە لە کۆنترۆڵ دەرچووەکەی چین بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە لە نیوزلەندا بکەوێتە خوارەوە.

هاوکات ئاژانسی ئەیرۆسپەیس کۆرپێرەیشنی ئەمەریکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە پێشبینی دەکەن لەنێوان کاتژمێر 11:00ی سەرلەبەیانی رۆژی شەممە و کاتژمێر 5:00ی سەرلەبەیانی رۆژی دوشەممە بە کاتی گرینیچ کەشتییەکە بگاتە ناو بەرگە هەوای زەوی.
 
پ.ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان