کوردستانی
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له دادگای پێداچوونه‌وه و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستانه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دادگای پێداچوونه‌وه و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان روونکردنەوەیەکی لەبارەی بڕیاردانی سزادانی رۆژنامەنووسان و چالاکوانی بادینان بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه به پشت به‌ستن به زانیاری و به‌ڵگه و دیكۆمێنتی دروست و به‌وپه‌ڕی پیشه‌یی و یاساییانه و سه‌ربه‌خۆییانه و بێلایه‌نانه مامه‌ڵه‌یان كردووه.
جۆین بە بە تیلیگرامی مەودا میدیاوە، زانیاری زیاتر
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە "سه‌باره‌ت به بڕیاری دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێم/ ده‌سته‌ی سزایی/2 به ژماره (468/ ده‌سته‌ی سزایی2/2021) له رێكه‌وتی 28/4/2021 كه كاردانه‌وه‌ی جۆراوجۆی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه لێكه‌وتووەته‌وه، ئێمه جه‌خت له‌وه ده‌كه‌ین كه له هه‌موو قۆناغه‌كانی دادگایی كردن و بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌م دۆسیه‌یه به پشت به‌ستن به زانیاری و به‌ڵگه و دیكۆمێنتی دروست و به‌و په‌ڕی پیشه‌یی و یاساییانه و سه‌ربه‌خۆییانه و بێلایه‌نانه مامه‌ڵه‌مان كردووه. بۆیه به‌شێك له‌و كاردانه‌وه و هه‌ڵوێست نواندنانه ده‌چنه خانه‌ی ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری دادگاكان و رێزنه‌گرتنه له سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری، ئه‌مه له كاتێكدا كه ئه‌ركی ئێمه و هه‌موو هاوڵاتییان و لایه‌نه سیاسی و مه‌ده‌نیه‌كانه كه پابه‌ند بین به سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و حوكمی یاسا‌و بڕیاری دادگاكان".
ئاماژە بەوەشکراوە "له‌باره‌ی ناوهاتنی كونسوڵخانه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاو ئه‌ڵمانیا له چوارچێوه‌ی خستنه‌ڕووی ئه‌و زانیاری و به‌ڵگانه‌دا بووه كه تاوانباران دانیان پێدا ناوه. ئیمه جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه ناوهێنانی ناوی ئه‌و كونسوڵخانانه له‌سه‌ر زاری تاوانبارانه‌وه‌یه و دادگا ئه‌وانی به تۆمه‌تبار نه‌زانییوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له چوارچێوه‌ی كاری دیپلۆماسی و یاسا به‌ركاره‌كان ئاماده‌یی ته‌واوی خۆمان نیشان ده‌ده‌ین بۆ ئاگاداركردنیان له هه‌موو زانیاری و به‌ڵگه و دیكۆمێنته‌كانی دۆسیه‌ی ناوبراوان به مه‌به‌ستی ده‌ركه‌وتن و نیشاندانی راستیه‌كان".
دادگای پێداچوونەوە ئەوەشی خستووەتەڕوو "بۆ زانیاری هه‌موو لایه‌ك ئه‌و بڕیاره هێشتا پله‌ی كۆتایی وه‌رنه‌گرتووه و قۆناغی دیكه‌ی تانه‌لێدانی ماوه كه ئه‌ویش قۆناغی داواكردنی راستكردنه‌وه‌ی بڕیاری پێداچوونه‌وه‌یه (طلب تصحیح القرار التمییزی) به پێی یاسا، سزاداراوان ده‌توانن تانه پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ راستكردنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه".
س.س