کوردستانی
ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان بۆردوومانکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
قایمقامی قەزای ماوەت ئاشکرایکردووە بەیانی ئەمڕۆ لە دوو شوێندا چیای ئاسۆس بۆردومانکراوە، ئاماژەی بەوەشکردووە بۆردوومانەکە هیچ زیانێکی نەبووە.
قایمقامی قەزای ماوەت ئاشکرایکردووە بەیانی ئەمڕۆ لە دوو شوێندا چیای ئاسۆس بۆردومانکراوە، ئاماژەی بەوەشکردووە بۆردوومانەکە هیچ زیانێکی نەبووە.
کامەران حەسەن، قایمقامی قەزای ماوەت لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیوویەتی "ئەمڕۆ شەممە کاتژمێر 10:10 خولەکی سەرلەبەیانی شاخی ئاسۆس لە ھەردوو شوێنی خڕۆڵی کانی کنێر و کەڵکی شیلانان لە سنوری گوندی گەڵاڵەی قەزای ماوەت لە لایەن فڕۆکەی جەنگیەوە بۆردومانکران".
ئاماژەی بەوەشکردووە "ھەرچەندە ئەو دوو شوێنە جێگەی رەز و باخی ھاوڵاتyیانی گوندی گەڵاڵەن، بەڵام بۆردومانەکە زیانی گیانی و ماددی نەبووە، هەروەها لە کاتی بۆردومانەکە چەند جوتیارێکی گوندی گەڵاڵە لە شوێنی بۆردومانەکە بوون و ئەوانیش سەلامەتن".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "لەساڵی2017ەوە چەندین جار شاخی ئاسۆس لەلایەن فڕۆکەی جەنگی تورکیاوە بۆردومانکراوە بە پاساوی بوونی پەکەکە لە شاخەدا ئاسۆس، ھەر بۆیە نزیکە بۆردومانی ئەمڕۆش ھەر لەلایەن فڕۆکەی جەنگی تورکیاوە کرابێت".
س.س
س.س