کوردستانی

کونسوڵخانەى فەڕەنسا لە هەرێم نیگەرانە لە بەرانبەر بڕیاری سزادانی رۆژنامەنووسانی بادینان

مەودا میدیا - سلێمانی |


کونسوڵخانەى فەڕەنسا لە هەرێم نیگەرانە لە بەرانبەر بڕیاری سزادانی رۆژنامەنووسانی بادینان
مەودا میدیا-

کونسوڵخانەى فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان لەبارەی پەسەندکردنی بڕیاری شەش ساڵ زیندانیکرد بۆ رۆژنامەنووسان و چالاکوانانی بادینان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

جۆین بە بە تیلیگرامی مەودا میدیاوە، زانیاری زیاتر

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "نیگەرانین بەرانبەر هەر هەوڵێک بۆ تۆمەتبارکردنی پەیوەندیی رۆژنامەگەری و کۆمەڵگەی مەدەنی لەگەڵ نوێنەرایەتییە دیبلۆماسییەکان و کونسوڵخانەکانی ناو هەرێم، ئازادی رۆژنامەگەری و ئازادی رادەربڕین و خۆپیشاندان پێگەیەکی تایبەتیان هەیە لامان".

ئاماژەی بەوەشکردووە "بە نیگەرانییەوە دەڕواننە بڕیاری پێداچوونەوەی دۆسیەی پێنج رۆژنامەنوس و چالاکوانی هەرێمی کوردستان، هەروەها ئەو دۆستایەتی بە گەلی کوردستانەوە گرێیان دەدات و ئەو هەماهەنگییەی نێوان فەڕەنسا و هەرێمی کوردستان لەسەر بناغەی بەهای هاوبەش و پرەنسیپی هاوبەش پێکراو دامەزراون، لە نێویشیاندا ئازادی رۆژنامەگەری و ئازادی رادەربڕین و خۆپیشاندان پێگەیەکی تایبەتیان هەیە".

س.س

Qaiwan
Qaiwan