گێتی

مووشەکە چینییەکە بەبێ زیان کەوتە خوارەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مووشەکە چینییەکە بەبێ زیان کەوتە خوارەوە
مەودا میدیا-

دوای چاوەڕوانێکی چەند رۆژی و چەندین پێشبینیی جیاواز بەرەبەیانی ئەمڕۆ پاشماوەی مووشەکە چینییەکە بەبێ بوونی هیچ زیانێک  لە زەریای هیندی کەوتە خوارەوە.

جۆین بە بە تیلیگرامی مەودا میدیاوە، زانیاری زیاتر

بەپێی ئەو زانیاریانەی نووسینگەی ئەندازیاریی بۆشایی ئاسمانی چین بڵاویکردووەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 9ی ئایاری 2021 مووشەکە چینییەکە لە زەریای هیندی لە نزیک ماڵدیڤ کەوتووەتە خوارەوە، هیچ زیانێکی نەبووە، چونکە لە بەرگە هەوادا بەشێکی زۆری مووشەکەکە لەناوچووە.

جێگای ئاماژەیە، 29ی نیسانی 2021 ئەو مووشەکە لە دوورگەی هاینانی چینییەوە هەڵدرا کە كەشتیگەلی ئاسمانیی (تیانهی)ی هەڵگرتبوو، بەڵام مووشەکەکە لە کۆنتڕۆڵ دەرچوو ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە چەندین پێشبینی جیاواز بۆ کەوتنە خوارەوەی ئەو مووشەکە بکرێت لە جیهاندا.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان