کوردستانی
کوشتارگەی سلێمانی لەبارەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکی مەترسیدار روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
کوشتارگەی نوێی سلێمانی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە لەبارەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکی مەترسیدار لەناو ئاژەڵدا و رەتیدەکاتەوە کە نەخۆشی وا بوونی هەبێت.
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە "چەند پەیجێکی ئازیزی شار بەپشت بەستن بەزانیاریەکی هەڵە، هۆشداریان داوەەتە هاوڵاتییان لەبارەی هەبوونی نەخۆشییەکی مەترسیدار لە وڵاتانی دراوسێ و قەدەغەکردنی لەلایەن نەتەوە یەکگرتووکان، دڵنیاتان دەکەین هیچ جۆرە قەدەغەیەکی لەوجۆرە بوونی نییە و قاچاغ لە رووی یاسایەوە ڕێگەپێدراو نییە".
ئاماژەی بەوەشکرد "بە درێژایی ژیانی مرۆڤایەتی نەخۆشییەک هەیە لە رووی زانستییەوە پێی دەڵێن نەخۆشییە مرۆژەڵیەکان و ئەو نەخۆشیانەش یان بەکتریا، ڤایرۆسی یاخود مشەخۆرین لایەنی پەیوەندیدار و کوشتارگەکان بەردەوام لە رێگەیی پسپۆڕانی تایبەتمەندەوە رەتیدەکەنەوە و لەناوی دەبەن".
ئەوەش هاتووە "تەنها داواکارین هاوڵاتییان لە گۆشتی سەرشەقام و بێپشکنراو خۆیان بەدوور بگرن تا دڵنیابن لە تەندروستی خۆیان و خێزانیان و هیچ پێویست بەدڵەڕاوکێ ناکات".
س.س